خوێندكارانی زانكۆكانی ئەڵمانیا بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان سەرسامن


خوێندكارانی زانكۆكانی ئەڵمانیا بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان سەرسامن
خوێنداكارانی زانكۆكانی ئەڵمانیا لە سەردانێکی رووداودا
رووداو – هەولێر

تیمێك لە قوتابیانی ماستەر ‌و  بەكالۆریۆسی زانكۆكانی ئەلمَانیا  بەمەبەستی ئاشنابوون بە كوردستان و مێژووی فەرهەنگی و سیاسی ئابو‌وریی هەرێمی كوردستان ئێستا لە كوردستانن‌و یەكێك لە وێستەگەی گەشتەكەیان تۆڕی میدیایی رووداو بوو.

ئەم تیمە بۆ لێكۆڵینەوەو دیراسەكردنی بارودۆخی سیاسی و ئابو‌وری‌و فەرهەنگی سەردانی چەندین وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان كردو‌وە‌و هەر وەك خۆیان رایانگەیاند گەشتكردن بۆ ناوچەكە بەبێ كوردستان، بە گەشتێكی ناتەواو هەژمار دەكرێت. بۆیە هەر بۆ هەمان مەبەستیش سەردانی كوردستانیان كرد‌ووە‌و تاوەكو كۆتایی بە لێكۆڵینەوەكانیان دێت لە كوردستان دەمێننەوە.   

محەمەد میرۆ، یەكێك لە خوێندكارەكان بە (رووداو)ی گوت "لە 17 زانكۆی ئەڵمانیاوە هاتووین لە بەشەكانی راگەیاندن، سیاسەت و پزیشكی"
.
خویندكارێكی دیكەی ئەڵمانی گوتی  "یەكەم جارمە سەردانی كوردستان دەكەم، سەردانی چەند دامەزاوەیەكمان كردووە و ئێستاش لە (رووداو)ین، زۆر كاریگەرە، كە دەبینم ئەم وڵاتە بەمشێوەیە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە".   

 خوێندكارە ئەڵمانییەكان دوێنێش سەردانی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستانیان كردو لەلایەن د.علی سندی، وەزیری پلاندانان پێشوازیی كران.

 وەزیری پلاندانان پێشكەوتنەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە 10 ساڵی رابردوو بۆ خوێندكارەكان روونكردەوە، ئەمە جگە لە شیكردنەوەی مێژووی سیاسی كوردستان و ساڵانی خەبات و تێكۆشانی گەلانی كوردستان دژی چەوساندنەوەو دیكتاتۆری .






تعليقات

المشاركات الشائعة