پرۆسا هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ كارتێكرنێ ل پرۆسا خواندنێ ناكه‌ت
وه‌زاره‌تا په‌روه‌رێ ل هه‌رێما كوردستانێ رادگه‌هينيت كۆ پرۆسا هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ كارتێكرنێ ل
پرۆسا خواندنێ ناكه‌ت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كار ناكاته سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و له واده‌ی دیاركراوی خۆیدا ده‌رگای خوێندنگه‌كان به رووی خوێندكاران‌دا ده‌كرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره له 10ی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌ؤؤێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌نگۆی دواخستنی پرۆسه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه به‌هۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره 21ی مانگ ئه‌نجام بدرێت.
هاجه‌ر داود وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ بڕیارێكی تازه نییه بۆ دواخستنی یه‌كه‌م رۆژی پرۆسه‌ی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان.
هاجه‌ر داود وتی: "رۆژی ١٠ی ئه‌یلول یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندن له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لێده‌درێت"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تا ئێستا هیچ ئه‌گه‌رێك نییه بۆ دواخستنی ئه‌و رۆژه به‌هۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه".
تعليقات
إرسال تعليق